AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٩ ١٢:١٨

لە کاتی ڕووماڵی هەواڵ؛

ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووس لە هەولێر دەستبەسەر کران

ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووس لە هەولێر دەستبەسەر کران

دوای ئەوەی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە هەولێر بە نیازی خۆپیشاندان بوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێری شارپرێس لە هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە چین و توێژە جیاوازەکانی شاری هەولێر دەیانویست بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی لەبارەی گوندی لوبنانی شاری هەولێر بخوێننەوە کە بە وتەی ئەوان "کاری بەدڕەوشتی تێدا دەکرێت".

پەیامنێری شارپرێس وتیشی: بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە چالاکوانەکان لەگەڵ ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس کە دەیانویست ڕوماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن دەستگیرکران.

News ID 45604

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha